بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی شەمخانی لە رێورەسمێکدا لە تاران بەشیکردنەوەی رەهەند و لایەنەکانی پیلانەکانی ئەمریکا گوتی : شەڕی هیبریدی ئەمریکا کە بە ئامانجی تەسلیم سازیی و هەڵوەشانە ، بە زانست ، وەرگرتنی بەرپرسایەتی ، هۆشیاری ، ئامادەیی و یەکڕیزی گەلی ئێران نوشوستێ دێنێ .
شەمخانی بە ئاماژە بەوەی کە سەدام دیکتاتۆری نەماوی عێراق و لاگرانی بە خەیاڵی ئامادە نەبوونی هێزە چەکددارەکانی ئێران ، شەڕیان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند ، جەختی کردەوە : یەکیەتی خەڵک و ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەلماندی سەرەنجامی تووشی وەهم بووان شکست و نەمانە .
سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە چوونە نێو هەر مەیدانێک پێیویستیی بە ناسینی تەواوی دەوربەر و تەیار بوون بە ئامرازەکانی ئەو مەیدانە هەیە ، وتیشی : گەلی ئێران بەسوود وەرگرتن لە پاڵشتی ژیاریی ، دینی و شۆڕشگێڕانە و چالاکردنی پتانسێلی قوڵی خۆی دەتوانێ بەسەر هەڕەشە نوێکاندا زاڵ بێ .
...........
340